سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى
Ji Wîkîpediya
[biguherîne] سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى
سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى بریتیه له ریَچكهیهك كه پیَویستدهكات برِیارهكانى دادگه‌رى بیَلایهنانه بن و نابیَت بكه‌ونه ژیَر بارى لقه‌كانى تر‌ى حكومه‌ت یان به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كان یان كه‌سانى سیاسى. له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى له ریَگهى به‌خشینى مه‌وداى دریَژ بۆ مانه‌وه‌ى دادوه‌ران له كاره‌كه‌یان یان ههندیَك جار مانه‌وه‌یان به دریَژایى ته‌مه‌ن وایان لیَدهكهن كه نهتواندریَت به ئاسانى له‌سه‌ر كاره‌كانیان لابدریَن.
له به‌ریتانیا
له به‌ریتانیا، ئه‌م لایه‌نه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌متر هیَڵیَكى جیاكه‌ره‌وه‌ى روون له نیَوانیاندا هه‌یه وه‌ك له‌و جیاكردنه‌وه‌ى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. ئه‌و فاكته‌ره سه‌ره‌كیانه‌ى كه یارمه‌تى دڵنیاكردنه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى ده‌ده‌ن له سیسته‌مى به‌ریتانى بریتین له:
ده‌ستنیشانكردن: بۆ هه‌وڵدان بۆ سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى و پهرهپیَدانى ئه‌و سه‌ره‌به‌خۆییه، پرۆسه‌ى ده‌ستنیشانكردن دانراوه بۆ ئه‌وه‌ى دهستیَوهردانى سیاسى كه‌مبكاته‌وه له ده‌ستنیشانكردنى دادوه‌ره‌كان. ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنى دادوه‌ران ئه‌ندامه باڵاكانى دادگه‌رى لهبهرچاودهگریَت نه‌وه‌ك كه‌سانى سیاسه‌تمه‌دار.
مووچه و پاداشتكردن: مووچه‌ى دادوه‌ران له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى چاوخشاندنه‌وه به مووچه‌كان دیاریدهكریَت. ئه‌م ده‌سته‌یه راسپارده به‌رزده‌كاته‌وه بۆ حكومه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنى به‌ڵگه‌كان له سه‌رچاوه‌ى جۆراوجۆره‌وه. حكومه‌ت ئه‌م راسپاردانه قهبوڵدهكات و به شیَوهیهكى رۆتینى به‌ته‌واوى جیَبهجیَیان ده‌كات.
ریَنماییهكان: پیشه‌ى یاسایى پیشه‌یه‌كه كه بۆ خۆى خۆى ریَكدهخات، واته، ئه‌و پیشه‌یه به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر ستانده‌رده پیشه‌ییه‌كان و به‌رپرسیاره له‌وانه‌ش كه ناگه‌نه ئاستى ئه‌و ستانده‌ردانه. له‌و حاڵه‌ته‌شدا دامه‌زراوه‌ى په‌یوه‌ندیدار بریتیه له ئه‌نجوومه‌نى پاریَزهره باڵاكان Bar Council و كۆمه‌ڵه‌ى یاسایى Law Society. دابینكردنى كۆمه‌ڵایه‌تى و ماوه‌ى لهسهركارمانهوه: تاوه‌كو دادوه‌ران له توانایاندابیَت به "ریَك و پیَكى" كاره‌كانیان به رِیَوهببهن ئه‌وا له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان دهمیَننهوه، تا ئه‌و كاته‌ى دهیانهویَت خانه‌نشین بكریَن یان تاوه‌كو ته‌مه‌نیان ده‌گاته 70 ساڵ ئه‌وا له پۆسته‌كانیان دهمیَننهوه.
په‌یماننامه سیاسیه‌كان: دوو په‌یماننامه‌ى سیاسى هه‌ن كه یارمه‌تیده‌رن بۆ پاریَزگاریكردن له سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى: - نابیَت په‌رله‌مان باس له‌و كه‌یسانه ناكات كه له‌به‌رده‌م دادگاكانن. - لهژیَر سایه‌ى ئه‌و پره‌نسیپه‌ى ناونراوه به " جییاوكى په‌رله‌مان" (امتیاز البرلمان)، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان پاریَزراون له تۆمه‌تباركردن له‌لایه‌ن دادگاكان له ههندیَك حاڵه‌تدا.
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
حكومه‌تى فیدرالى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بۆ نمونه، لهسهركارمانهوهى بهدریَژایى ماوه‌ى ژیان به هه‌موو ئه‌ندامانى دادگاى باڵا و ئه‌ندامانى دادگا ههریَمیهكان و دادگاكانى تیَههڵچوونهوه دهبهخشیَت. دادوه‌ره فیدرالیهكانى تر ماوه‌یه‌كى زۆری لهسهركارمانهوهیان بۆ دابینكراوه بۆ نمونه پانزه ساڵ لهسهركارمانهوه بۆ دادوه‌رانى دادگاكانى ئیفلاسبوون. لایهنیَكى تر‌ى سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى بریتیه له ده‌ستنیشانكردنى گونجاوى دادوه‌ران. كۆمه‌ڵه‌ى پاریَزهرانى باڵاى ئه‌مه‌ریكى، كه داكۆكى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى دادوه‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جیَبهجیَكردنهوه ده‌كات كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى پشكنینه‌وه پاك ده‌رچوون (كه پیَى دهوتریَت " ده‌ستنیشانكردن له‌سه‌ر بنه‌ماى لیَهاتوویى") جیاوازى و كیَشهى له‌گه‌ڵ زۆر له نویَنهرانى ویلایه‌ته‌كان له ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان هه‌یه كه ئه‌وان پیَیان باشتره دادوه‌ران له ریَگهى هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه دیاریبكریَن. كۆمه‌ڵه‌ى پاریَزهره باڵاكانى ئه‌مه‌ریكى، و به گشتى كۆمه‌ڵه‌ى پاریَزهرانى ههریَمهكان، واى ده‌بینن هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ دیاریكردنى دادوه‌ران به قازانجى لیَهاتوویى و توانسته سیاسیه‌كان دهشكیَتهوه نه‌وه‌ك لیَهاتوویى و توانسته یاساییه‌كان. كیَشهى ساڵى 2000 ى نیَوان بۆش و ئه‌ڵگۆر كه تیایدا ده‌نگى ئه‌و دادوه‌رانه‌ى له‌سه‌رده‌مى جۆرج بۆشى باوك دامه‌زرابوون یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو له یارمه‌تیدانى دڵنیاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك بۆشى كورِ، به‌مه‌ش ئه‌و برِیاره پیَچهوانهى كه له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى فلۆریدا درابوو، كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان له‌لایه‌ن حاكمه دیموكراته‌كانى ویلایه‌ته‌كه‌وه دامه‌زرابوون، سهرهوژیَر گۆرِدرا، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن زۆر كه‌سه‌وه وه‌ك پاساویَك بۆ بههیَزكردنى پیَویستیهتى سه‌ربه‌خۆبوونى دادگه‌رى دهبینریَت. ئه‌م حاڵه‌ته سهرنجیَكى زۆرى خسته سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كانى دادگه‌رى به پیَچهوانهى جه‌ختكردنه‌وه‌ى ته‌قلیدى كه گرنگى به تایبه‌تمه‌ندیه‌تى و لیَهاتووییه دادگهریهكان ده‌دات.
له كه‌نه‌دا كه‌نه‌دا ئاستیَكى سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى هه‌یه كه تیَكهڵكراوه به ده‌ستوور، و زه‌مانه‌تى جۆراوجۆر به دادوه‌رانى دادگاى باڵا ده‌دات بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له ژیَر سایه‌ى به‌شه‌كانى 96 تا 100 ى ده‌ستوورى 1867. ئه‌مانه‌ش مافه‌كانى ماوه‌ى لهسهركارمانهوه (هه‌رچه‌نده له‌وه‌ته‌ى ده‌ستور هه‌مواركراوه ماوه‌ى لهسهركارمانهوه بۆ ته‌مه‌نى خانه‌نشینى له 75 ساڵیدا سنورداركراوه) و مافى بوونى مووچه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كه‌نه‌داوه دیاریده‌كات ( بهپیَچهوانهى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جیَبهجیَكردنهوه دیاریدهكریَت). له ساڵى 1982 ریَوشویَنیَك بۆ سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى فراوانكرایهوه بۆ ئه‌وه‌ى دادگا ئاست نزمترهكانى تریش كه تایبه‌تمه‌ندن له یاساى تاوانكارى (به‌ڵام یاساى شارستان ناگریَتهوه) بگریَتهوه ئه‌مه‌ش به گویَرهى به‌شى 11 ى په‌یماننامه‌ى كه‌نه‌دى بۆ ماف و ئازادیه‌كان، هه‌رچه‌نده له كه‌یسى ڤالیَنت ڤ. زه كوین V. The Queen Valente ساڵى 1958 ئه‌وه دیاركه‌وت كه ئه‌و مافانه سنوردارن, ههرچۆنیَك بیَت ئه‌وان ده‌كه‌ونه ژیَر بارى دیاریكردنى ماوه‌ى لهسهركارمانهوه و زه‌مانه‌تى دارایى و كۆنترۆڵكردنى كارگیَرِیهوه.
ساڵى 1997 گۆرِانیَكى سه‌ره‌كى به‌خۆیه‌وه بینى به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى، له‌و كاته‌ى دادگاى باڵاى كه‌نه‌دا به پاڵپشتى و داواكارى دادوه‌رانى ههریَمهكان هه‌ڵسان به دانانى نۆرمیَكى ده‌ستورى نه‌نووسراوه كه زه‌مانه‌تى سه‌ربه‌خۆیى دادگه‌رى بۆ هه‌موو دادوه‌ران ده‌كات، له ناویشیاندا دادوه‌رانى یاساى شارستانى و دادگا پله نزمترهكانیش. ئه‌و نۆرمه نه‌نوسراوه‌یه له ریَگهى دیباجه‌ى یاساى ده‌ستوریه‌وه (1987) جیَبهجیَدهكریَت. له ده‌رئه‌نجامدا، كۆمیته‌كانى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى دادگه‌رى به پیَچهوانهى ده‌سه‌ڵاتى جیَبهجیَكردن و ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش ئیَستا هه‌ڵده‌ستن به راسپارده‌كردن بۆ مووچه‌ى دادوه‌ران له كه‌نه‌دا.
سه‌روه‌ری یاسا
ئازادی رۆژنامه‌وانی