یاساى ئازادى زانیاریه‌كان
Ji Wîkîpediya
یاساى ئازادى زانیاریه‌كان
زیاتر له شه‌ست وڵات له سه‌رتاپاى جیهان شیَوازیَكى یاساى ئازادى زانیاریه‌كان پهیرِهو ده‌كه‌ن كه ریَسا له‌سه‌ر نهیَنی پاریَزى حكومه‌ت دادهنیَن. ژماره‌یه‌كى زۆرترى ولاتانیش ئیَستا كار له‌سه‌ر هیَنانه كایه‌وه‌ى ئه‌م جۆره یاسایه ده‌كه‌ن، و زۆر له ههریَمهكانى وڵاتان سهرهرِاى بوونى یاسایه‌كى نیشتمانى یاساى خۆجیَیى تایبه‌تیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه—بۆ نمونه، هه‌موو ویلایه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكا یاساى دهسترٍِاگهیشتن به زانیاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ بوونى یاساى نیشتمانیدا هه‌یه. به‌گشتى، ئه‌م جۆره یاسایانه پرۆسه‌یه‌كى یاسایى ده‌ستنیشانده‌كه‌ن كه له ریَگهیهوه زانیاریه‌كانى حكومه‌ت بهردهستدهكات بۆ جه‌ماوه‌ر؛ له ههندیَك وڵاتاندا، ره‌نگه ئه‌مه ته‌نها به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووساندا، یان بۆ خهڵكانیَك كه پیَویستیهكى یاساییان بۆ بوونى ئه‌و زانیاریانه هه‌یه بچهسپیَندریَت. له زۆر له وڵاتاندا زه‌مانه‌تى ده‌ستورى نا روون هه‌ن بۆ مافى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان، به‌ڵام زۆربه‌ى جار ئه‌مانه به جیَبهجیَنهكراوى دهمیَننهوه تاوه‌كو یاسایه‌كى تایبه‌تمه‌ند نهبیَت بۆ دووپاتكردنه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها ره‌نگه ئه‌و یاسایانه به یاساى تۆمارى كراوه یان ( به تایبه‌تى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا) به یاساى شه‌به‌نگه رۆژ(Sun Shine Law) ( كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى "ریَگه به رۆشنایى ده‌دات" بكهویَته سه‌ر پرۆسه‌كه) ناودهبریَن. چهمكیَكى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار بریتیه له یاساى كۆبوونه‌وه‌ى كراوه، كه ریَگه به جه‌ماوه‌رده‌دات ده‌ستیان به زانیاریه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانى حكومه‌ت رابگات نه‌وه‌ك ته‌نها ده‌ستیان تۆماركراوهكانى ئه‌و كۆبوونه‌وانه رابگات. له زۆر له وڵاتاندا، یاساى پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیه‌تى و زانیاریه‌كان ره‌نگه بهشیَك بن له یاساى ئازادى زانیاریه‌كان؛ ئه‌م چه‌مكانه زۆربه‌ى جار زۆر به‌توندى له ریَرِهوى سیاسه‌تدا به‌یه‌كه‌وه لكیَنراون. پرهنسیپیَكى گشتى له دواوه‌ى زۆر له یاساكانى ئازادى زانیاریه‌كان هه‌یه كه بریتیه كه ئه‌ركى هه‌ڵگرتنى قورسایى به‌ڵگه‌كان دهكهویَته سه‌ر ئهوكهسانهى كه داواى زانیاریه‌كانیان لیَدهكریَت نه‌وه‌ك ئهوكهساناى كه داواى زانیاریه‌كان ده‌كه‌ن. به گشتى داواكار پیَویست ناكات كه روونكردنه‌وه ببهخشیَت له‌باره‌ى داواكاریه‌كان، ته‌نها ئه‌گه‌ر زانیاریه‌كان ئاشكرا نه‌كراوبوون ئه‌وكاته دهبیَت هۆیه‌كى ره‌وا پیَشكهشبكریَت. ههندیَك وڵات كه ئه‌و یاسایه‌یان هه‌یه.
ئه‌لبانیا:
له ئه‌لبانیا، ده‌ستورى 1998 زامنى مافى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان ده‌كات، ئه‌و یاسایه‌ش كه پاڵپشتى ئه‌و بنه‌ما ده‌ستوریه ده‌كات بریتیه له یاساى ژماره 8503 له به‌روارى 30 ى حوزه‌یرانى 1999 له باره‌ى مافى بهدهستهیَنانى زانیاریه‌كان له باره‌ى نووسراوه فه‌رمیه‌كان ده‌رچووه). ئه‌مه پیَویست به‌وه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان وه‌ڵامى هه‌موو داواكاریه‌ك بده‌نه‌وه كه له‌باره‌ى نووسراوه رهسمیهكانهوه دهكریَن. http://www.hidaa.gov.al/en/pub/law8503.htm
ئوسترالیا:
له ئوسترالیا، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 1982 له‌سه‌ر ئاستى فیدرالى ده‌رچوو، كه به‌سه‌ر هه‌موو " وه‌زیره‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان" ى كۆمۆن ویَلس دهچهسپیَندریَت.یاسای هاوشیَوهى ئه‌مه‌ش له هه‌موو ویلایه‌ته‌كان و ههریَمهكاندا هه‌یه—له ڤیكتۆریا، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 1982؛ له ههریَمى پایته‌ختى ئوسترالیا، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 1989؛ له نیو ساوس وه‌یلز، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 1989؛ له باشورى ئوسترالیا، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 1991؛ له تاسمانیا، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 1991؛ له كوینزلاند، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 1992؛ له ئوسترالیاى رۆژئاوا، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 1992؛ و له ههریَمى باكوریشدا، یاساى زانیاریه‌كان هه‌یه.
بیلایز:
له بیَلایز، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان له ساڵى 2000 دا په‌سه‌ندكراوه و ئیَستا له جیَبهجیكردندایه، هه‌رچه‌نده لیژنه‌یه‌كى حكومى تیَبینى ئه‌وه‌ى كردووه كه " ئه‌م یاسایه سودیَكى زۆرى نه‌بووه تا ئیَستا". http//www.belize.gov.bz/library/political_reform/p16.htm1
بۆسنیا و ه‌رزه‌گژڤینیا:
له بۆسنیا و ه‌رزه‌گۆڤینیا، له هه‌ردوو قه‌واره فیدرالیهكهیدا- ریپهبلیكا سرپاسكا و فیدرالیه‌تى بۆسنیا و ه‌رزه‌گۆڤینیا- یاساكانى ئازادى زانیاریه‌كانیان په‌سندكردووه له ساڵى 2001، یاساى ئازادى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان بۆ ریپهبلیكا سرپاسكا و یاساى ئازادى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان بۆ فیدرالیه‌تى بۆسنیا و ه‌رزه‌گۆڤینیا یه‌ك به‌دواى یه‌ك په‌سه‌ندكراون. به‌م شیَوهیه، هه‌رچه‌نده یه‌ك یاسا نیه له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى، یاساكان هه‌موو وڵاته‌كه ده‌گرنه‌وه.
بولگاریا:
له بورلگاریا ، یاساى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه گشتیه‌كان له ساڵى 2000 په‌سه‌ندكرا، ئه‌مه‌ش له دواى راسپارده‌ى دادگاى ده‌ستورى بۆ چه‌سپاندن یاسایه‌كى له‌م جۆره‌وه هات.
كه‌نه‌دا:
له كه‌نه‌دا، یاساى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان ریَگه به هاوڵاتیان ده‌دات كه داواى تۆماره‌كان بكه‌ن له ده‌سه‌ڵاته فیدرالیه‌كان. ئه‌مه‌ش له لایه‌ن كۆمیسیارى زانیاریه‌كانى كهنهدیهوه خرایه وارى جیَبهجیَكردنهوه. هه‌روه‌ها یاسایه‌كى تر‌ى ته‌واوكه‌ر كه بریتیه له یاساى تایبه‌تمه‌ندیه‌تى هه‌یه، كه له‌ساڵى 1983 ه‌وه. مه‌به‌ست له یاساى تایبه‌تمه‌ندى بریتى بوو له دریَژكردنهوهى ماوه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى كه‌نه‌دا كه پاریَزگارى له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى تاكه‌كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن له رووى پاراستنى زانیاریه تاكه‌كه‌سیه‌كانیان كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى حكومه‌تى فیدرالى هه‌ن و مافى دهسترِاگهیشتنى تاكه‌كه‌سه‌كان به‌م زانیاریه تایبه‌تانه‌ى خۆیان دابینده‌كات. ئه‌مه‌ش ترۆپكى پاراستنى مافى بڵاوكردنه‌وه‌یه (Copyright). داواكاریه‌كان له‌باره‌ى پیَشلكردنه مومكنهكانى ئه‌م یاسایه دهكریَت له‌لایه‌ن كۆمیسیارى (نهیَنى تاكه‌كه‌سى) (Privacy) كه‌نه‌داوه بهرزبكریَنهوه. ههریَم و ناوچه جیاوازه‌كانى كه‌نه‌دا به‌هه‌مان شیَوه یاسایان هه‌یه كه دهسترِاگهیشتن به زانیاریه حكومیه‌كان ریَكدهخات؛ له زۆر بهى حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌مه بریتیه له هه‌ر هه‌مان یاساى ههریَمیش بۆ پاراستنى زانیاریه تاكه‌كه‌سیه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیش. بۆ نمونه، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كان به‌سه‌ر وه‌زیر و ده‌زگا و ده‌سته و زۆرینه‌ى لیژنه‌كان و هه‌روه‌ها كۆلیَژه كۆمهڵهییهكان و ئه‌نجومه‌نى ته‌ندروستى گهرِهكهكانى ههریَمى ئۆنتاریۆ و كیوبیكدا دهچهسپیَنریَت. له كیوبیك ئه‌و یاسایه‌ى مافى دهسترِاگهیشتن به‌و دۆكیۆمیَنتانهى كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه گشتیه‌كانه‌وه هه‌ڵگیراون و مافى پاراستنى زانیاریه تاكه‌كه‌سیه‌كان دهپاریَزیَت ههڵدهستیَت به ریَكخستنى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه حكومیه‌كان.
شیلى:
له شیلى، دهقیَكى ده‌ستوورى هه‌یه بۆ ئازادى زانیاریه‌كان، به‌ڵام یاسایه‌ك نیه بۆ دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كانى حكومه‌ت. ئه‌م مافه‌ش كه له ده‌ستور له ریَگهى ماده (11) ى یاساى ژماره 19.653 كه هه‌ڵسا به هه‌مواركردنى یاسای ژماره 18.575 تیایدا ئه‌وه هاتووه كه چاڵاكیه كارگیَریهكان له ده‌زگاكانى بهرِیَوهبردنى گشتى و دۆكۆمیَنتهكانى ئه‌و ریَكخراوانهى كه له‌گه‌ڵیان كارده‌كه‌ن ئاشكرا و گشتین. جه‌ماوه‌رى گشتى دهتوانیَت داواى زانیاری بكات له‌باره‌یانه‌وه به بوونى ئه‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه: دهبیَت ئه‌وه شتیَكى نوووسراو بیَت و بۆ خۆى پیَشتر ئاشكرا و له‌به‌رده‌ستى جه‌ماوه‌ر نهبیَت. دهبیَت زانیاریه‌كه له ماوه‌ى 48 كاتژمیَردا دهستهبهربكریَت بۆ داواكار.
كۆڵۆمبیا:
له كۆڵۆمبیا، ده‌ستور مافى دهسترِاگهیشتنى به زانیاریه گشتیه‌كان به‌خشیوه، و یاساى ژماره 57 ى ساڵى 1985 بۆ فهرمانكردنى ئاشكرایهتى ره‌سمى بۆ كردار و دۆكیۆمیَنتهكان ئه‌م ماده ده‌ستوریه دهچهسپیَنیَت، كه مافى ده‌ستراگه‌یشتن به‌و دۆكیۆمیَنتانهى كه له دام و ده‌زگا گشتیه‌كاندا ههڵدهگیراون ه‌سته‌به‌ر ده‌كات.
كرواتیا:
له كرواتیا یاساى مافى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان ساڵى 2003 هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان دهگریَتهوه.
كۆمارى چیك:
له كۆمارى چیك یاساى ژماره 106/1999 كه داواى دهسترِاگهیشتنى ئازادانه بۆ زانیاریه‌كان ده‌كات و دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته خۆ بهرِیَوهبهرایهتیه ناوچه‌ییه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوه گشتیانه‌ى كه ته‌مویلى گشتى بهرِیَوهدهبهن هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌زگایه‌كى تر له لایه‌ن یاساوه ریَگهپیَدراوبیَت بۆ ئه‌وه‌ى به‌و برِیاره یاساییانه بگات كه په‌یوه‌ندیدارن به كه‌رتى گشتى ده‌كه‌ونه ژیَر بارى ئه‌و یاسایه.
دانیمارك:
له دانیمارك، یاساى دهسترِاگهیشتن به فایله‌كانى بهرِیَوهبردنى گشتى له ساڵى 1985 به‌سه‌ر زۆرینه‌ى دام و ده‌زگاكان جیَبهجیَدهبیَت، و بهندیَكى نائاسایی له یاسایه‌كه وا ده‌كات ئه‌م یاسایه زۆرینه‌ى دابینكهرانى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى وزه‌ش بگریَتهوه.
ئیكوادۆر:
له ئیكوادۆر یاساى به‌رچاوروونى و دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان له ساڵى 2004 ئه‌وه رادهگهیهنیَت كه مافى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه زامنكراوه.
ئیستۆنیا: له ئیستۆنیا یاساى زانیاریه گشتیه‌كان http://www.legaltext.ee/et/andmebaas/tekst.asp?loc=text&dok=X40095K2&keel=en&pg=1&ptyyp=RT&tyyp=X&query=public+information هه‌موو زانیارى هه‌ڵگره‌كان دهگریَتهوه كه هه‌موو ده‌زگاكانى حكومه‌ت و حكومه‌تى خۆجیَیى و كه‌سه یاساییه‌كان له یاسای گشتى و كه‌سه یاساییه‌كان له یاساى تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌ركه گشتیه‌كانیان بهجیَدهگهیاند وه‌ك ( دابینكردنى ته‌ندروستى، خویَندن، هتد) دهگریَتهوه.
یهكیَتى ئه‌وروپا:
ریَنمایى ژماره 1049/2001 ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپى و ئه‌نجوومه‌نى 30 ى ئایارى 2001 تایبه‌ت به دهسترِاگهیشتنى گشتى به دۆكیۆمیَنتهكانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپى و ئه‌نجوومه‌ن و لیژنه‌كان مافى دهسترِاگهیشتن به دۆكیۆمیَنتهكانى هه‌ر یه‌ك له‌م سىَ دامه‌زراوه‌یه دهبهخشیَت به هه‌ر هاوڵاتیه‌كى ئه‌م یهكیَتیه یان به هه‌ر تاكهكهسیَكى سروشتى یان یاسایى كه جیَنشین بیَت یان نووسینگه‌ى تۆماركراوى له هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ئه‌ندامى ئه‌م یهكیَتیه ههبیَت. دۆكیومیَنت به مانایه‌كى به‌رفراوان پیَناسهكراوه و وا گریمانه دهكریَت كه هه‌موو دۆكیومیَنتیَك بگریَتهوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پۆلینیشكرابیَت، ره‌نگه بكهویَته ژیَر بارى مافى دهستپیَرِاگهیشتن ته‌نها له حاڵهتیَك دا نهبیَت ئه‌گه‌ر بكهویَته خانه‌ى یهكیَك له حاڵه‌ته جیاكراوه‌كان (استپناءات). ئه‌گه‌ر داواى دهسترِاگهیشتن ره‌تكرایه‌وه ئه‌وا داواكار ریَگهى پیَدراوه كه داوایه‌كى تر‌ى دووپاتكهرهوه ئه‌نجامبداته‌وه. دهكریَت سكاڵاكردنیش له دژى ره‌تكردنه‌وه‌كه له به‌رده‌م لیَكۆلهرهوهى یهكیَتى ئه‌وروپا تایبه‌ت به سكاڵاكان ئهنجامبدریَت یان دهتواندریَت تیَههڵچوونهوهكه ببریَته به‌رده‌م دادگاى سه‌ره‌تایى.
فینله‌ندا:
له فینله‌ندا، یاساى كراوه‌یى دۆكیۆمیَنته گشتیه‌كانى ساڵى 1951 كرانهوهیى بۆ هه‌موو تۆمار و دۆكییۆمیَنتهكان داناوه كه له به‌رده‌ستى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت، شاره‌وانیه‌كان، و كۆمه‌ڵه ئاینیه تۆماركراوه‌كاندا هه‌ن. حاڵه‌ته ههڵاویَردراوهكان له‌م بنه‌ما گشتیه ته‌نها له ریَگهى یاساوه یان له ریَگهى برِیاریَكى ده‌سه‌ڵاتى جیَبهجیَكردن له به‌ر چه‌ند هۆیه‌كى ئاماژهپیَكرا و دیاریكراودا وه‌ك ئاسایشى نیشتمانى دهتواندریَت جیابكریَنهوه. كراوه‌یى بۆ ره‌شنووسه واژوونهكراوهكانى دۆكیۆمیَنتهكان ناكه‌ونه ژیَر بارى یاساكه‌وه، به‌ڵام بۆ ره‌چاوكردن و برِیارى لیَپرسراوه گشتیه‌كان بهجیَهیَڵدراوه كه ئایا ئاشكراى بكه‌ن یان نهْ . خاڵى لاوازى یاساكه تواندرا لاببریَت له‌و كاته‌ى كه یاساكه له ساڵى 1990 ه‌كاندا چاویپیَداخشیَندرایهوه. یاسا هه‌مواركراوه‌كه، یاساى كراوه‌یى چاڵاكیه‌كانى حكومه‌ت له ساڵى 1999، به هه‌مان شیَوه پره‌نسیپى كراوه‌یى فراوانتركرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش بگریَتهوه كه به شیَوهیهكى یاسایى ریَگهیان پیَدراوه ئه‌ركه‌كانى حكومه‌ت جیَبهجیَبكهن، وه‌ك تهمویلكردنى موچه‌ى خانه‌نشینى و قازانجه گشتیه‌كان و له ژیَر سایه‌ى ئه‌م یاسایه ئه‌م پره‌نسیپه دۆكیۆمیَنته كۆمپیوتهریهكانیشى گرته‌وه. لینكى ده‌ره‌كى: یاساى كراوه‌یى چاڵاكیه‌كانى حكومه‌ت، وه‌زاره‌تى دادى فینله‌ندى http://www.om.fi/23963.htm
فه‌ره‌نسا:
له فه‌ره‌نسا لیَپرسینهوه له فه‌رمانبه‌ره گشتیه‌كان مافیَكى ده‌ستوریه، به پیَى راگه‌یاندنى مافى مرۆڤ و مافى هاوڵاتیان. یاساى چهسپیَندراو له فه‌ره‌نسا بریتیه له ( یاساى ژماره 78-753 ى 17 تهمموز 1978. له باره‌ى ریَوشویَنى جۆراوجۆر بۆ باشتركردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نیَوان فه‌رمانگه حكومیه‌كان و خه‌ڵكى گشتى له سه‌ر ریَكخستنى جۆراوجۆرى خاوه‌ن مۆرك و سروشتى كارگیَرِى و كۆمه‌ڵایه‌تى و دارایى.) ئه‌م یاسایه وه‌ك ریَسایهكى گشتى ئه‌وه‌ى دارِشتووه كه هاوڵاتیان ده‌توانن داواى ویَنهى هه‌ر دۆكۆمیَنتیَكى كارگیَرِى بكه‌ن ( له شیَوهى پهرِاو یان له‌سه‌ر شیَوه ژماره‌یى كۆمیوتهرى یان له‌سه‌ر هه‌ر شیَوهیهكى تر) و ئه‌م یاسایه دهسهڵاتیَكى كارگیَرِى سه‌ربه‌خۆ دادهمهزریَنیَت بۆ ئه‌وه‌ى چاوهدیَرى پرۆسه‌كه بكات.
جۆرجیا:
له جۆرجیا گهلهیاساى كارگیَرِى گشتى یاسایه‌ك له‌سه‌ر ئازادى زانیاریه‌كان له‌خۆوه دهگریَت.
ئه‌لمانیا: له ئه‌ڵمانیا، حكومه‌تى فیدرالى له ساڵى 2005 دا یاساى ئازادى زانیاریه‌كانى په‌سه‌ند كرد. شه‌ش له شانزه ویلایه‌ت كه بریتیبوون له به‌ندسلانده‌ر و نۆردرهیَین – ویَستفالن و شلیسویگ—هۆڵستیَین، هامبۆرگ و بریَمهن—ههڵَسهن به په‌سه‌ندكردنى یاساى ئازادى زانیاریه‌كانى تایبه‌ت به خۆیان. لینكى ده‌ره‌كى یاسایه‌ك بۆ ریَكخستنى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كانى حكومه‌تى فیدرالى ئه‌ڵمانیا ( یاساى ئازادى زانیاریه‌كان – FOIA) http://www.informationsfreiheit.info.
هه‌نگاریا: له هه‌نگاریا، یاساى پاراستنى زانیاریه تاكه‌كه‌سیه‌كان و دهسترِاگهیشتن به زانیاریه خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان، مافى دهسترِاگهیشتن دریَژه پیَدهدات تاوه‌كو هه‌موو ئه‌و زانیاریانه بگریَتهوه كه به‌رژه‌وه‌ندى گشتیان تیَدایه، و زانیاریه‌كانیش وه‌ك ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له لایه‌ن ده‌زگایه‌كه‌وه پیَشكهشدهكریَن كه وه‌زیفه‌یه‌كى حكومى به ئهنجامدهگهیهنیَت پیَناسهكراون.
هندستان: له هندستان یاساى مافى زانیاریه‌كان له لایه‌ن په‌رله‌مانى هندستانه‌وه له ته‌مموزى 2000 خرایه به‌ر چاو. ئه‌م یاسایه له 12ى تشرینى یه‌كه‌مى 2005 دا هیَزى یاسایى و جیَبهجیَكردنى وهدهستهیَنا. له ژیَر ئه‌م یاسایه‌دا زانیاریه‌كان بوون به مافیَكى بنچینه‌یی هاوڵاتیان. و هه‌ر له ژیَر سایه‌ى ئه‌و یاسایه پیَویسته هه‌موو ده‌زگاكانى حكومه‌ت یان ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه له ریَگهى پارهبهخشینى حكومه‌ته‌وه كارده‌كه‌ن كارمهندیَكى زانیاریه گشتیه‌كان PIO دابمهزریَنیَت. به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌م كارمه‌ندانه PIO بریتیه له دڵنیاكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئایا ئه‌و زانیاریه‌ى داواكراوه ئاشكراكراوه بۆ داواكار له ماوه‌ى 30 رۆژ یان له ماوه‌ى 48 سه‌عات له حاڵهتیَك ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریه پیَویست بوو بۆ ژیانى یان ئازادى كهسیَك. ئه‌و یاسایه سوودى له یاسا پیَشووترهكانى چه‌ند ویلایهتیَكى دیاریكراو وه‌رگرتووه ( له ناویشیاندا مههاراسترا گۆوه، كارناتاكه، دیَلهى، هتد) كه ریَگهیان به مافى بهدهستهیَنانى زانیاریه‌كان ( هه‌ر یه‌ك به پله‌ى جیاواز) بۆ هاوڵاتیان له باره‌ى چاڵاكیه‌كانى هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك له حكومه‌تى ویلایه‌ته‌كان داوه. ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵدانه‌وه‌ى زانیاریه گرنگه‌كان بووه هۆى ئاشكراكردنى گه‌نده‌ڵى له پرۆژه جۆراوجۆره‌كانى حكومه‌ت وه‌ك پاره په‌یداكردنى نارِهوا له سیسته‌مه‌كانى دابه‌شكردنى گشتى (كۆگاكانى دابه‌شكردنى به‌شه خۆراك)، فریاكه‌وتنى كاره‌ساته‌كان، بونیادنانى ریَگاوبانهكانى ده‌ره‌وه، هتد. یاساكه بۆ خۆى خاڵیَكى وه‌رچه‌رخان بوو له بهرهوپیَشچوونى هندستان به‌ره‌و كراوه‌یى و لیَپرسراویهتى زیاتر.
ههرچۆنیَك بیَت یاساكه چه‌ند خاڵیَكى لاوازى دیاریكراوى تیَدا هه‌یه كه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جیَبهجیَكردنیدا دروستده‌كه‌ن. چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر نه‌بوونى داواكارى خیَرا و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى داواكاریه‌كان دروستبوون. نه‌بوونى كارمهندیَكى PIO ناوه‌ندى واده‌كات كه زه‌حمه‌ت بیَت زۆر به هه‌ستیارى كارمه‌ندى PIO ى دروست ده‌ستنیشان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر داواكاریه‌كان بكه‌ت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كارمه‌ندى PIO فه‌رمانبه‌رى دامه‌زراوه‌ى حكومه‌ته ره‌نگه ئه‌م كارمه‌نده به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى یاسایى ههبیَت له ئاشكراكردنى زانیاریه زیانبه‌خشه‌كان له باره‌ى چاڵاكیه‌كانى دامه‌زراوه‌كه‌ى خۆى، كه‌واته ئه‌مه‌ش دهبیَته هۆى به گژیهكداچوونى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان. له ویلایه‌تى مههاراسترا مه‌زه‌نده‌كراوه كه ته‌نها له 30% ى داواكاریه‌كان له راستیدا دانیانپیَدانراوه به‌وه‌ى كه ده‌كه‌ونه ژیَر بارى ئه‌و یاسایه‌وه. یاساكه هه‌روه‌ها خۆى له ئاشكراكردنى ئه‌و زانیاریانه دادهماڵیَت كه كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ئاسایشى نیشتمانى و به‌رگرى و پرسه‌كانى تر كه ده‌كه‌ونه ناو چوارچیَوهى خانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانیه‌كانه‌وه.بۆ زانیارى زیاتر سه‌یرى یاساى مافى زانیارى بهدهستهیَنانى هیندى بكه: http://www.persmin.nic.in/RTI/WelcomeRTI.htm
ئیرله‌ندا: له ئیرلهندایاساى ئازادى زانیاریه‌كان http://www.irishatatutebook.ie/1997_13.htm1 له نیسانى 1998 دا جیَبهجیَكرا. ئه‌م یاسایه بوو به هۆى روودانى گۆرِانیَكى به‌رچاو له په‌یوه‌ندى نیَوان هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان و وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ت و دامه‌زراوه گشتیه‌كان. چه‌ند پیَوهندیَكى زۆر كه‌م هه‌یه له‌سه‌ر زانیاریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرابكریَن. خهسڵهتیَكى به‌رچاو بریتیه له‌و پیَشگریمانهیهی كه هه‌موو شتیَك ئه‌گه‌ر له ریَگهى یاساوه سنوردارنهكرابیَت ئه‌وا دهتواندریَت بهدهستبهیَنریَت و ئاشكرابیَت. له‌م رووه‌وه ئه‌م یاسایه یاسایه‌كى زیاتر لیبرالیانه‌تره له یاساى شانشینى یه‌كگرتووى به‌ریتاینیا. ره‌نگه برِیارهكانى دامه‌زراوه گشتیه‌كان تایبه‌ت به داواكاریه‌كانى بهدهستهیَنانى زانیاریه‌كان له لایه‌ن كۆمیسارى زانیاریه‌كانه‌وه چاویپیَدابخشیَندریَتهوه. یهكیَك له مشتومرِهكان كه بۆته جیَگاى نیگه‌رانى رۆژنامه‌نووسان و میَژوونوسان ئه‌وه‌یه كه به شیَوهیهكى ته‌قلیدى وه‌زیرانى حكومه‌ت واژوو له‌سه‌ر هه‌ر پلانیَكى سه‌ره‌كى یان دۆكیۆمیَنتیَك ده‌كه‌ن و پهراویَزى له‌سه‌ر ده‌نووسن كه ده‌یبینن. ههرچۆنیَك بیَت ئه‌م پیاده‌كردنه گرنگى خۆى له‌ده‌ستداوه به‌هۆى ئه‌و كراوهییه نویَیه. ئه‌م پهراویَز نووسین و واژووكردنهى دۆكیۆمیَنتهكان ههرچۆنیَك بیَت له وارى كرداریدا زۆربه‌ى زانیارى ئه‌وه ده‌داته ده‌سته‌وه " كه وه‌زیره‌كه چى زانیوه" له‌باره‌ى كیَشهكه و چ جۆره بۆچوونیَكى له باره‌ى پرسه‌كه‌وه نووسیوه. هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و گشتى زیاتر نا فه‌رمى بوون، له پاراستنى تۆماره نووسراوهكانى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى كه ئه‌گه‌رى لیَكهوتنهوهى مشتومرِى هه‌یه و له ئه‌نجامیشدا یاداشتى نووسراو وهڵاوهدهنیَنhttp://www.unison.ie/irish_independence/stories.php3?ca=9&si=1583676&issue_id=13822 له كاتیَكدا ئه‌م زانیاریه زۆربه‌ى جار ئاشكرا ناكریَت و ههندیَك كات ته‌نها لهژیَر فهرمانرِهوایى سى ساڵ، راستیه‌كه ئه‌وه‌یه وه‌زیره‌كانى حكومه‌ت ئیَستا هه‌ڵناستن به واژووكردن و پهراویَزكردنى دۆكیومیَنتهكان كه ئه‌و پرسانه دروستبكات له كاتیَكدا حكومه‌ت كراوه‌یه و به‌رپرسیارنیه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه كىَ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه یان بینیویه‌تى یان چۆن پرۆسه‌ى برِیاردروستكردن كارى خۆى كردوه.
ئیسرائیل: له ئیسرائیل، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 5758- 1998، پاڵپشتیكراو به پهیرِهوهكانى ئازادى زانیاریه‌كان 5759- 1999كۆنترۆڵى ئازادى زانیاریه‌كان ده‌كات. ئه‌و دامه‌زراوانه دیاریده‌كات كه ده‌كه‌ونه ژیَر ئه‌و یاسایه له كۆمهڵیَك جۆرى به لیستكراو، كه بهشیَوهیهكى سه‌ره‌كى زۆرینه‌ى ده‌زگا گشتیه‌كانى تیَدایهو— ده‌رفه‌ت به حكومه‌ت ده‌دات كه لیستیَك به ناوى هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه بڵاوبكاته‌وه كه ده‌كه‌ونه ژیَر بارى ئه‌و یاسایه، ههرچۆنیَك بیَت ئه‌م لیسته وا پیَناچیَت كه بهشیَوهیهكى ئاشكرا له‌به‌رده‌ست بیَت، ئه‌گه‌ر له راستیدا هه‌ر دروستیشكرابیَت. زۆر له ده‌زگا گشتیه‌كان ناچار نین پهیرِهوهى یاسا بكه‌ن، كه سنور بۆ ئه‌گه‌ره‌كانى بهكارهیَنانى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه دادهنیَت. ئیَستا، رژیَمى ئازادى زانیاریه‌كان له ئیسرائیل شتیَكى نا باوه به جۆریَك كه تاكه ده‌وڵه‌ته تیایدا زانكۆ و كۆلیَژه گشتیه‌كان ناكه‌ونه ژیَر بارى ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتمانى؛ وه‌زاره‌تى داد ههرچۆنیَك بیَت سه‌یرى ئه‌وه‌ى كردووه كه مه‌وداى یاساكه فراوانتر بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره دامه‌زراوانه‌ش بگریَتهوه.
جامایكا: له جامایكا یاسای په‌یوه‌ندیدار بریتیه له یاساى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان 2002.
یابان: له یابان، یاساى تایبه‌ت به دهسترِاگهیشتن به‌و زانیاریانه‌ى كه له‌لایه‌ن ئۆرگانه كارگیَرِیهكانهوه پاریَزراون" له ساڵى 1999 دا راگه‌یاندرا و له ساڵى 2001 دا جیَبهجیَكرا. له زۆر له حكومه‌ته خۆجیَییهكان، ئه‌م یاسایه پهیرِهوهكان ریَكدهخات له باره‌ى ئاشكراكردنى زانیاریه‌كان له دواى نیوه‌ى كۆتایى هه‌شتاكانه‌وه.
سربیا و مۆنتینیگرۆ:
نه‌ته‌وه‌ى سربیا و مۆنتینیگرۆ له دوو كۆمارى فیدرالى پیَكدیَت. له كۆمارى سربیا، یاساى تایبه‌ت به دهسترِاگهیشتنى ئازاد به‌و زانیاریانه‌ى كه گرنگى گشتیان هه‌یه ئه‌م یاسایه‌ش مافى دهسترِاگهیشتن به دۆكیومیَنتهكانى ده‌سه‌ڵاته گشتیه‌كان دهبهخشیَت. یاسایه‌كى هاوشیَوه له كۆمارى مۆنتینیگرۆ پله كۆتایى ساڵى 2005 دا پاش پرۆسه‌یه‌كى چه‌ندین ساڵه په‌سه‌ندكرا.
سلۆڤینیا: سلۆڤینیا هه‌ڵسا به په‌سه‌ندكردنى یاساى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه گشتیه‌كان http://www.dostopdoinformacij.si/index.php?id=253#236 له ئازارى 2003 دا. ئه‌م یاسایه ئه‌و ریَوشویَنانه ریَكدهخات كه هه‌ڵده‌ستن به دڵنیاكردنه‌وه‌ى دهسترِاگهیشتنى ئازادانه‌ى هه‌موو كهسیَك به‌و زانیاریه گشتیانه‌ى كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى خۆجیَیى و ده‌زگا گشتیه‌كان و ئه‌و ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه پاره‌ى گشتیان بۆ ته‌رخانكراو و قه‌واره‌كانى تر‌ى ره‌چاوكراو له یاساى گشتى و كه‌سانى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى گشتى و بهڵیندهرانى خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان پاریَزراون. ماڵپهرِى ئینتهرنیَتى كۆمیسیارى زانیاریه‌كان:http://www.accesstoinformation.si/
ئه‌فریقیاى باشوور: ئه‌فریقیاى باشوور یاساى بههیَزكردنى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان له 2 ى شوباتى 2000 دا په‌سه‌ندكرد. ئه‌م یاسایه به نیازى ئه‌وه دانراوه كه "هیَزى جیَبهجیَكردنى یاسایى به‌و مافه ده‌ستوریه بدات كه مافى دهسترِاگهیشتنى به هه‌ر زانیاریه‌ك كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پاریَزراوه و یان هه‌ر زانیاریه‌ك كه له‌لایه‌ن كهسیَكى تره‌وه پاریَزراوبیَت و پیَویست بیَت بۆ پیاده‌كردن یان پاراستنى هه‌ر مافیَك پیَویست بیَت بدات"؛مافى دهسترِتگهیشتن به زانیاریه تایبه‌ت و تاكه‌كه‌سیه‌كان بریتیه له خهسڵهتیَكى سهرنجرِاكیَش، چونكه زۆرینه‌ى یاساكانى ئازادى زانیاریه‌كان ته‌نها دامه‌زراوه حكومیه‌كان ده‌گرنه‌وه خۆ.
سوید: له سوید، یاساى بنچینه‌یى ساڵى 1766 تایبه‌ت به ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى و مافى ئه‌وه به جه‌ماوه‌ر ده‌دات ده‌ستیان به دۆكیومیَنته حكومیه‌كان بگات. به‌م شیَوهیه ئه‌مه‌ش بریتیه به‌شى بنچینه‌یى له ده‌ستورى سویدى و یه‌كه‌م یاساى ئازادى زانیاریه‌كانه به‌و مانایه مۆدیَرنه. له سویدا ئه‌مه ناسراوه به offentlighetsprincipen كه ماناكه بریتیه له پره‌نسیپى مافى دهسترِاگهیشتنى گشتى به زانیاریه‌كان و له‌و كاته‌شه‌وه ئه‌مه پهیرِهو دهكریَت http://www.sweden.gov.se/sb/d/2184/a/15521 پره‌نسیپى مافى دهستپیَرِاگهیشتنى گشتى ماناى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى گشتى و میدیا گشتیه‌كانى وه‌ك رۆژنام و رادیۆ و تهلهفزیۆنپیَویسته زامنبكریَن به تیَرِوانینیچكى نا ریَگرانه له‌لایه‌ن ئه‌و چالاكیانه‌ى كه حكومه‌ت و ده‌سه‌لاته خۆجیَییهكان ئه‌نجامیده‌ده‌ن.
تایله‌ند: له تایله‌ند، یاساى په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته بریتیه له بریتیه له یاساى زانیاریه فه‌رمیه‌كان ساڵى 1997.
ترینیداد و تۆباگۆ: له ترینیداد و تۆباگۆ، یاساى په‌یوه‌ندیدار بریتیه له یاساى ئازادى زانیاریه‌كان ساڵى 1999.
پاكستان: سه‌رۆك پهرویَز موشهرِهف فه‌رمانى ئازادى زانیاریه‌كانى له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2002 دا راگه‌یاند. ئه‌م یاسایه ریَگه به هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌دات بتوانیَت ئه‌و زانیاریانه بهدهستبهیَنیَت كه له تۆماره گشتیه‌كاندا هاتوون و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه گشتیه‌كانى حكومه‌تى فیدرالى پاریَزراون له ناویشیاندا وه‌زاره‌ت و به‌ش و ده‌سته و ئه‌نجوومه‌ن و دادگاكان. ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خاوه‌نداریه‌تى دهكریَن و حكومه‌ته ههریَمیهكانیش جیَبهجیَناكریَت. له یاسایهكهشدا هاتووه كه ئه‌و دامه‌زراوانه دهبیَت له ماوه‌ى 21 رۆژدا وه‌ڵامى داواكاریه‌كانى بهدهستهیَنانى زانیارى بكه‌ن.
توركیا: "یاساى توركى بۆ مافى بهدهستهیَنانى زانیاریه‌كان" (یاساى ژماره:4982) له 24 ى نیسانى 2004 كارى پیَكرا.
پاراگواى: له پاراگواى، یاسا " زانیارى نووسراو" دهپاریَزیَت ئه‌مه‌ش ماناى وایه كه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه كه كۆپیه‌ك له‌و زانیاریانه‌ى كه پیوه‌ندیداره به‌خۆیه‌وه له فه‌رمانگه گشتى و تایبه‌ته‌كان داوابكات، و داواى له‌ناوبردنى ئه‌و زانیاریه‌ش بكات ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه دروست و ته‌واو نه‌بوو. ئه‌مه‌ش به شیَوهیهكى سه‌ره‌كى له‌لایه‌ن بهرههڵستكارهكانهوه بهكارهیَنراوه دواى دیكتاتۆر Pdt.Stroessner long ( 1954-1989) بۆ ئه‌وه‌ى زانیاریه‌كان له‌باره‌ى خۆیانه‌وه بدۆزنه‌وه. له ساڵى 2005، هه‌وڵدرا بۆ شه‌فافیه‌ت له‌باره‌ى كرِیاریهكانى حكومه‌ت له ریَگهى سیستهمیَكهوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى داواكارى كرِینهكان و ده‌رئه‌نجامه‌كان.
به‌ریتانیا: یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 2000 (2000 c. 36) بریته‌ی له جیَبهجیَكردنى یاسا سه‌ره‌كى ئازادى زانیایریهكان له‌سه‌ر ئاستى نیشتمانى بیَجگه له ده‌زگاكانى سكۆتله‌ند كه یاساى ئازادى زانیاریه‌كان (سكۆتله‌ند) 2003 دهیانگریَتهوه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا: له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا یاساى ئازادى له 4 ى تموز 1966 له‌لایه‌ن سه‌رۆك لیندن ب. جۆنسن واژووكرا و هیَزى یاسایى پیَدرا و له ساڵى دواتر خرایه كاره‌وه. هه‌مواركردنى یاساى ئازادى زانیاریه ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌لایه‌ن سرۆك بیل كلنتۆن له 2 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2006 دا واژووكرا. ئه‌م یاسایه ته‌نها به‌سه‌ر ده‌زگا فیدرالیه‌كان جیَبهجیَدهبیَت. ههرچۆنیَك بیَت، هه‌موو ویلایه‌ته‌كان، و هه‌روه‌ها ناوچه‌ى (مقاگعه) كۆلۆمبیا و ههندیَك له ههریَمهكانیش، ریَنمایى هاوشیَوهیان ده‌ركردووه كه له ریَگهیهوه داواى ئاشكراكردنى زانیاریه پیَویستهكان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى ویلایه‌ته‌كان و حكومه‌ته خۆجیَییهكان ، هه‌رچه‌نده ههندیَك ههندیَكیان زیاتر فراوانترن له‌وانى تر. زۆر كه‌س ئه‌مه ده‌به‌ستنه‌وه به سیسته‌مى كۆبوونه‌وه‌ى ئاشكراى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرابیَت له‌به‌رده‌م هه‌مووان.
زیمبابۆى: له زیمبابۆى یاساى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك مۆگابى له شوباتى 2002 دا واژووكرا.
ئه‌و وڵاتانه‌ى كه یاساى ههڵپهسهردراویان هه‌یه له‌باره‌ى ئازادى زانیاریه‌كان: - له ئه‌رجه‌نتین، یاساى نیشتمانى بۆ ئازادى زانیاریه‌كان به ههڵپهسیَردراوى ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ههندیَك ههریَمى تاكلایه‌نه له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یى یاساى له‌و جۆره‌یان هه‌یه. - ئه‌رمینیا یاسایه‌كى له‌باره‌ى ئازادى زانیاریه‌كان له ساڵى 2003 دا په‌سه‌ندكرد به‌ڵام تا ساڵى 2004 هیَشتا نه‌خرابووه كار له‌به‌ر ههڵپهسیَردراوى پلانه‌كانى حكومه‌ت بۆ گۆِینى ئه‌و یاسایه. - له ئازه‌ر باینجان، دهقیَكى ده‌ستوورى هه‌یه بۆ ئازادى زانیاریه‌كان ، به‌ڵام هیچ یاسایه‌كى كارا نیه كه ئه‌و ده‌قه جیَبهجیَبكات. - له بۆستوانا ، تا ساڵى 2003، ئه‌مه له حكومه‌ته‌وه وه‌رگیراوه كه ووتوویه‌تى " بوونى یاساى ئازادی زانیاریه‌كان ئه‌وله‌ویه‌ت نیه بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت نویَیه، به‌لام ههندیَك چاڵاكى وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه‌كان و پیَشینه ره‌شنووسى پلاندانان بۆ ئه‌و یاسایه دهستپیَدهكات. http://www.newsafrica.orglnewsfromafrica/articles/art_1558htm1 - له فیجى، ده‌ستور مافیَكى گشتى فراوان بۆ دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان دابینده‌كات، به‌ڵام یاساى جیَبهجیَكار بۆ ئه‌م ده‌قه ده‌ستوریه ده‌رنه‌كراوه. ره‌شنووسى یاساى ئازادى زانیاریه‌كان ئاڵوگۆرِى پیَكرا له یاڵى 2000 به‌ڵام به‌هۆى ته‌نگژه‌ى سیاسیه‌وه فهرامۆشكرا. حكومه‌تیش هیَشتا كارى له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى رهشنووسیَكى تر نه‌كردووه. - له غانا، ره‌شنووسى یاساى ئازادى زانیاریه‌كان دووباره پیَشكهش به كابینه‌ى حكومه‌ت كرایه‌وه له 2005. - له ئه‌نده‌نوسیا، ماڵى نویَنهران هه‌ڵسا به ئاماده‌كردن و پیَشكهشكردن ره‌شنووسى یاساى ئازادى زانیاریه‌كان له ساڵى 2004 دا. به‌ڵام تا ساڵى 2005 به ههڵپهسیَردراوى مایه‌وه، و حكومه‌تیش هیچى له‌باره‌یه‌وه ئه‌نجامنه‌داوه. - له ئوردن، وا دیاره لویَدا رهشنووسیَكى یاسایى ههبیَت له باره‌ى زامنكردنى مافى دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان. - له كینیا، ره‌شنووسى یاساى زانیاریه‌كان 2005 هه‌تا ئیَستا به ههڵپىسیَردراوى ماوه‌ته‌وه. - له لیسۆپو، دهسترِاگهیشتن و ده‌ستكه‌وتنى زانیاریه‌كان له‌به‌رده‌مى په‌رله‌مان بوو له ساڵى 2003 تا 2004، به‌ڵام حاڵه‌تى ئیَستاى یاسایه‌كه چۆنه. - له ماڵدیڤیا، ئیَستا هیچ یاسایه‌كى ئازادى زانیاریه‌كان نیه. له ساڵى 2004، حكومه‌ت رایگه‌یاند رهشنووسیَك چاوهرِواندهكریَت كه پهسهندبكریَت له‌و ساڵه‌دا، به‌ڵام هیَشتا ئه‌مه رووینه‌داوه. - له مۆزه‌نبیق، حكومه‌ت هه‌ڵسا به دانانى ره‌شنووسى یاسایه‌كى ئازادى زانیاریه‌كان له ئابى 2005. چاوهرِواندهكریَت كه هیَزى یاسایى له‌ماوه‌ى دووساڵى دواتردا وهربگریَت. - له ناورو، یاساى ئازادى زانیاریه‌كان 2004 به‌ر له‌و ساڵه خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان، به‌ڵام تا ئیَستا په‌سه‌ند نه‌كراوه. كارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه ئیَستا راوهستیَندراوه، به‌هۆى ههڵپهسیَردراوى چاوخشاندنه‌وه به ده‌ستوورى ئه‌و وڵاته. - له نایجیریا، ره‌شنووسى یاساى ئازادى زانیاریه‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان بوو له حوزه‌یرانى 200دا. و ئه‌وكات پیَشبینى ئهوهدهكرا كه زیاتر پهسهندبكریَت. - له سریلانكا، ره‌شنووسى 2004 ى یاساى ئازادى زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه‌وه پشترِاستكراوهتهوه تاوه‌كو كانونى دووه‌مى 2005 په‌سه‌ندنه‌كراوه. - له ئۆگه‌ندادا، ئیَستا یاسایه‌كى ئازادى زانیاریه‌كان بوونى نیه. ده‌ستورى 1995 مافیَكى روون و ئاشكرا بۆ دهسترِاگهیشتن به زانیاریه‌كان دهبهخشیَت، به‌ڵام ئه‌وه پیَویستى به په‌رله‌مان هه‌یه بۆ ده‌ركردنى یاساكان بۆ مه‌به‌ستى ریَكخستنى ئه‌و مافه ده‌ستوریه. ئه‌م یاسایه‌نه‌ش تا ئیَستا ده‌رنه‌كراون هه‌رچه‌نده رهشنووسیَك خراوه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان له ساڵى 2004 دا.
سه‌روه‌ری یاسا
ئازادی رۆژنامه‌وانی